به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و چالاکییه‌کانی ئه‌و حیزبه گرت و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه ڕێگه ناده‌ین تورکیا کاول و پارچه‌پارچه بکه‌ن. وڵاتی تورکیا ڕاده‌ستی ھیچ سته‌مکارێک ناکه‌ین. له تورکیا شوێنێک به ناوی کوردستان نه‌بوووه و ناشبێت.
ناوبراو جه‌ختی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتیمانیی تورکیا کرد بۆ ڕێگری له‌و جۆره کارانه و گوتیشی: ئێمه بێهۆ شه‌ڕی نیشتیمانیمان نه‌کرد. هاوپه‌یمانیی جمهوور له "تورکیا" قسان ده‌کات و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که هاوپه‌یمانیی زیلله‌ت [ئاماژه به هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزیسیۆن له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانیی گه‌ل] باس له "کوردستان" ده‌کات.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانی له تورکیا کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: که‌سانێک که ده‌ڵێین له تورکیا بابه‌تی مانه‌وه نییه ده‌یانه‌وێت به‌ڵا بخولقێنن. تورکیا به‌ره‌وڕووی بابه‌تی مانه‌وه‌ی نیشتیمانی بۆته‌وه. ئه‌و دوژمنایه‌تییه که دژ به وڵاتمان هه‌یه به‌ره به‌ره خه‌ریکه په‌ره ده‌سێنێت. له‌ناوبردنی ڕیسک و هه‌ڕه‌شه‌کان ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌کیی ئێمه‌یه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment