بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەکدارانی داعش بەشێوەیێکی بەربڵاوی لەکاتی دوا ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکان لە شاری باغۆزی سووریا خۆیان تەسلیم دەکەن. زۆرینەی داعشەکان پاش تەسلیم بوونیان تووڕەیی و ڕقی خۆیان لە بەجێ هێشتنی خیلافەتی داعش لەلایەن سەرکردەکەیانەوە پیشان داوە.
ڕۆژنامەی ساندی تایمزی بەریتانیا لەگەڵ ژمارەیێک لە داعشەکان کە خۆیان تەسلیم کردووە قسەی کردووە. محەمەد عەلی داعشێکی کەنەدی بەو ڕۆژنامەیە وتووە "ئەبووبەکر بەغدادی خۆی شاردۆتەوە".
فاکس نیووز لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی عێراقییەوە دەنووسێت بە ئەگەری زۆرەوە بەغدادی هێشتا زیندووە، بەڵام هێزەکانی لەمباوڕەدان بەغدادی بێ هیوا بووە لە مانەوەی خەلافەت و هێزە گەمارۆدراوەکانی خۆی بەجێ هێشتووە.
فاکس نیووز دەنووسێت بەغدادی چیدی توانای شەڕی نەماوە چوونکە تووشی پەستانی خۆین و شەکرە بووە و لە هێرشەکانی هاوپەیمانانیشدا پێکراوە و ئەوەش قوەتی لێسەندووە.
بەڵام ماکس ئابرامز شیکەرەوەی پرسی تیرۆریزم لە ئەمریکا دەنووسێت داعش هێشتا فیرقەیێکی مەترسیدارە و نەبوونی بەغدادی کاریگەریی لەسەر توانای چەکدارانی داعش نابێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی فاکس نیووز، هێشتا لە نێوان 28000 تا 32000 هێزی نووستووی داعش مەترسیێکی گەورەن بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment