فەلاحەت پیشە: تاران پشتيوانیى دانووستانى كورد و ديمه‌شق دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- سەرۆکی ایژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران وتوویەتی تاران پشتيوانى له‌ دانووستانى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا ده‌كات.

کوردپرێس:

حشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پيشه‌، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئيرناى راگه‌ياند، تاران پشتيوانى له‌ دانووستانى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا ده‌كات و ئێران ئاماده‌يه‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ ئه‌و پرسه‌، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى سووريا داوا بكات.

فه‌لاحه‌ت پيشه‌، گوتىشی: ئێران ده‌خوازێت كورد و حكوومه‌تى سووريا بكه‌ونه‌ دانووستانه‌وه‌ و زه‌مينه‌ش بۆ ئه‌وه‌ خۆش ده‌كرێت.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ى ئێران ئه‌وه‌شى گوت: يه‌كێك له‌ كێشه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كانى سووريا ئاماده‌يى هێزى ئه‌مه‌ريكايه‌ له‌ ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال.

سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ پەرلەمانی ئێران روونيشي كرده‌وه‌، له‌ پارێزگاى ئيدلب، كه‌ له‌ ژێر هه‌ژموونى توركيايه‌ زياتر له‌ 100 هه‌زار توندڕه‌ و تيرۆريست هه‌ن.

باسى له‌وه‌ش كرد، رووبه‌رى له‌ سه‌دا 10 تا 15ى خاكى سووريا كه‌ ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا ده‌گرنه‌وه‌ هه‌مان كێشه‌يان هه‌يه‌.

سه‌رچاوه‌: ئيرنا

News Code 52423

Your Comment

You are replying to: .
captcha