بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشوازیی پڕلەهەستی خەڵکی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە مامۆستا شەفێع خالدی کێمنەیی، مامۆستای دەنگخۆشی هەورامی تا ئاستێک بوو کە بەشێکی زۆر لە ئامادە بووان تا کۆتایی ڕێوڕەسمەکە لە سەر پێوە وەستا بوون.
هووشەنگ جاوید لێکۆڵەری بواری مۆسیقا لەباەری هونەری مامۆستا کێمنەیی وتی: مۆسیقای هەورامی قەرزداری مامۆستا کێمنەییە، مامۆستا ئەوەی کە لە تونایدا بوو بۆ شێعر و مۆسیقای هەورمان ئەنجامی دا و ئەوەی کە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لەم مامۆستایە بەم شێوەیە پێشوازیی لێدەکرێت پیشان ئەدات کە هونەری مامۆستا کاری خۆی کردووە.
ئەیووب کەیخا ڕۆستەم توێژەری بواری مۆسیقا لە سلێمانی کە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بوو لەبارەی مامۆستا کێمنەیی وتی:جل و بەرگی خەڵکی هەورامان لە پێڵاوەکەیانەوە هەرتا کڵاوەکەیان هیمای هونەرە، مامۆستا کێمنەیی-ش یەک لە هیماکانی گرینگی فەرهەنگ و هونەری هەورامان، کوردستان، ئێران و جیهانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment