به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی کوردی سووریا که له ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریای له بنده‌ستی داعش ئازاد کردوووه، له چه‌ند هه‌فته پێشه‌وه دوایین ئۆپه‌راسیۆنی خۆی بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له گوندی باغۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و نزیک سنووره‌کانی عێراق ده‌ست پێ‌کرد.
هێزی کوردی سووریا که ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ داوه چه‌کدارانی داعشیان ناچار کردوووه که خه‌ڵکی سڤیل ئازاد بکه‌ن که وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ خۆیان به‌کاریان ده‌هێنا. ژماره‌یێکی زۆر له چه‌کدارانی داعش که هێزی بیانیشیان تێیدایه خۆیانیان ته‌سلیمی سوپای سووریای دیموکرات کردوووه. فه‌رمانده کورده‌کانی هێزی سووریای دیموکرات ڕایان‌گه‌یاندوووه که له ڕۆژانی داهاتوودا به شێوه‌ی فه‌رمی سه‌رکه‌وتنی ته‌واو به سه‌ر داعش له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاده‌گه‌یێنین.
وێنه‌کانی خواره‌وه‌ی ڕۆیتێرز دواگۆڕه‌پانی شه‌ڕی هێزی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش له باغۆز نیشان ده‌دات:
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment