سوید چه‌کداره‌کانی ناو داعش وه‌رده‌گرێته‌وه‌

به‌شی جیهان- سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید ڕای‌گه‌یاند: به‌شێک له‌ چه‌کداره‌ سویدییه‌کانی ناو داعش مافی گه‌ڕانه‌وه‌ و مانه‌وه‌یان له‌ وڵاتدا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان لۆفڤان له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: هه‌موو هاووڵاتییێکی سویدی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ وڵات و هه‌ندێک له‌و چه‌کداره‌ سویدییانه‌ی ناو داعشیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ وڵاتدا بمێننه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێدایه‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کداره‌ سویدییه‌کانی ناو داعش و چۆنێتیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیان یه‌کێکه‌ له‌ پرسه‌ گه‌رمه‌کانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید له‌ کاتێكیدایه‌ پێشتر میکایل دامباری وه‌زیری ناوخۆی سوید ڕایگه‌یاندبوو که‌ حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی به ‌هیچ شێوه‌یێک ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سویدیانه‌ نادات که‌ چه‌کداری داعشن و له‌ سووریا ده‌ستگیر کراون و پێویسته‌ چه‌کدارانی داعش له‌و شوێنه‌ی به‌دیل گیراون بدرێنه‌ دادگا و ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان ناده‌ن.

شایانی باسه‌؛ له‌ ئێستادا هێزه‌کانی سووریای دیموکرات چه‌کدارانی داعشیان له‌ ناوچه‌ی باغۆزی سووریا گه‌ماڕۆ داوه‌ و ته‌نها چه‌ند کیلۆمه‌ترێکی که‌م به‌ ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ ماوه‌ و ڕۆژانه‌ سه‌دان چه‌کداری ئه‌و ڕێکخراوه‌ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52378

Your Comment

You are replying to: .
captcha