هه‌رێمی کوردستان داوای زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که وه‌فدێکی گومرگی هه‌رێم سه‌ردانی ئێرانی کردوووه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا‌ دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئابووری و ڕێكخستنی ئیشوكاری سه‌ر سنووره‌كان ڕێککه‌وتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساماڵ عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر بانگهێشتی حكوومه‌تی ئێران، وه‌فدێكی گومرگی هه‌رێم سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای گومرگ له‌و وڵاته‌ كۆ بوونه‌وه ‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا كرا.

ناوبراو گوتیشی: له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ڕێكخستنی ئیشوكاری سه‌ر سنووره‌كان كرا به ‌شێوه‌یێک كه‌ هه‌مانگیی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ شێوه‌یێكی باشتر به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها لابردنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و ڕۆتیناته‌ی بوونی هه‌یه‌.

ساماڵ عه‌بدوڵڕه‌حمان باسی له‌وه‌ کرد: "بڕیار درا لیژنه‌ی هاوبه‌شی باڵا و فه‌رعی له‌ نێوان ده‌روازه‌كانی هه‌رێم و ئێران دروست بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌موو جووڵه‌ بازرگانییه‌كان دووسه‌ره‌ بێت و ته‌نیا هاورده‌كردن نه‌بێت به‌ڵكوو به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ش جووڵه‌ی بازرگانی بكرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئێران پێی خۆشه‌ سیسته‌می ترانزێت له عێراق بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌یێكی فراوانی بازرگانی بكه‌وێته‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق وه‌كوو رێڕه‌وێک به‌كار بهێنرێت كه‌ ئه‌وه‌ش خواستی ئێمه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عێراقیش له ‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به ‌زووترین كات جارێكی دیکه‌ یاسای ترانزێت له عێراق جێبه‌جێ بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52359

Your Comment

You are replying to: .
captcha