خه‌سره‌و گۆران: پێکهێنانی حکوومه‌ت، ‌ئه‌وله‌وییه‌تی پارتی و یه‌کێتییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌ سیاسییه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌وییه‌ته‌ چوونکه‌ له ‌هه‌موو بابه‌تێکی‌تر گرنگتر و له‌پێشتره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی ئاداری 2019 خه‌سره‌و گۆران به‌ ده‌نگى ئه‌مریکاى ڕاگه‌یاندوووه‌: پێکهێنانى حکوومه‌ت ئاسانتره‌ له‌ پرسه‌کانى که‌رکووک و به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی که‌رکووک ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان بۆ ئه‌و شاره‌ و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی که‌رکووکی تێدایه‌ و کاتی زۆرتری ده‌وێت.

ناوبراو له‌باره‌ی كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكیش ده‌ڵێت: ڕه‌نگه‌ جارێ هه‌ر یه‌کلایی نه‌کرابێته‌وه‌ یاخود خودی یه‌کێتییش یه‌کلایی نه‌کردبێته‌وه‌ به‌ڵام پارێزگاره‌ کورده‌که‌ی که‌رکووک حه‌تمه‌ن ده‌بێت به ‌ڕه‌زامه‌ندی و به‌دڵی یه‌کێتی و پارتیش بێت و ده‌کرێت کۆمه‌ڵێک ناو پێشنیار بکرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌.

خه‌سره‌و گۆان وتیشى: پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت یه‌کێتی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان بکات چوونکه‌ له‌وێوه‌ هه‌موو کاره‌کان ده‌ست پێده‌کات و ئه‌گه‌ر بارودۆخی پارێزگای که‌رکووک ئاسایی نه‌کرێته‌وه‌ مه‌حاڵه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بکرێت.

ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی ده‌رباره‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق زیادی کرد: پارتی و یه‌کێتی میکانیزمێکیان داناوه‌ بۆ دیاری کردنی کاندیدێک بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ (4ی ئازاری 2019) به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌که‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ سه‌باره‌ت به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک و به‌غدا ئیمزا کرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52346

Your Comment

You are replying to: .
captcha