به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كرده‌وه که شه‌ڕ و پێكدادانێكى قورس له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش له ناوه‌ندى گوندى باغۆز به‌رده‌وامه و داعش له هێرشه‌كانیدا هه‌موو جۆره چه‌كێک به كار ده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له ده‌ستپێكى كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ى باغۆزدا توانیویانه 164 چه‌كدارى داعش بكوژن.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: شه‌ڕڤانان له ناوه‌ندى شاره‌كه نۆ خاڵى سه‌ربازیى چه‌كدارانى داعشیان كۆنتڕۆڵ كردوووه و توانیویانه ده‌ست به سه‌ر 21 ڕێگه‌ى ستراتێژیی داعش بگرن كه له ناو گونده‌كه بۆ هاوكاریی نێوانیان به‌كاریان هێناوه.
هاوكات هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان 65 هێرشى ئاسمانییان له باغۆز ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانییه‌كانیان و چه‌ندین مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعشیان بۆردومان كردوووه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یێک چه‌كدارى داعش كوژراون و بریندار بوون.
هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: شه‌وى ڕابردوو هه‌شت خۆكوژى داعش ویستوویانه خۆیان به شه‌ڕڤاناندا بته‌قێننه‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى بگه‌نه نزیک هێزه‌كانمان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و شه‌ڕڤانانیش سێ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندۆته‌وه. هه‌روه‌ها توانیویانه كۆبوونه‌وه‌یێكى چه‌كدارانى داعش بكه‌نه ئامانج و 33 چه‌كدارى ڕێكخراوه‌كه بكوژن و بریندار بكه‌ن و هاوکات ده‌ست به سه‌ر 15 کۆگای چه‌كدارانى ڕێكخراوه‌كه بگرن.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌باره‌ى زیانه‌كانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كۆنتڕوڵ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى گوندى باغۆز چوار شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و 38ى دیكه‌ش بریندار بوون و شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئاڵاى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" و یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان "یه‌په‌ژه"یان له‌سه‌ر گردى باغۆز و له نزیک ناوه‌ندى شاره‌كه هه‌ڵكردوووه.
هاوکات مسته‌فا بالی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده به ئاژانسی فرانس پرێسى ڕاگه‌یاندوووه: "له سێ لاوه ده‌وری چه‌كدارانی داعش گیراوه و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتاییی هه‌ڵمه‌ته‌كه و هێزه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر چه‌کدارانى داعش له باغۆز به‌ڵام به هێواشى و وریایی و ناوه‌ندێکیشیان ده‌ستنیشان کردوووه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت له سه‌رچاوه‌کانى داعش هه‌ڵبێن و پێشبینیشی کردوووه که 200 چه‌کدارى دیکه به‌منزیکانه له ناوچه‌ى باغۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا هه‌ڵبێن."
شایانی باسه؛ دوای توندکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ڕێکخراوی داعش له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌وه (هه‌سه‌ده) به سه‌دان چه‌کداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده کرد و ڕۆژی دووشه‌ممه 4ی ئاداری 2019 ڕوانگه‌ى سووری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که 200 چه‌کدارى داعش له ناوچه‌ى باغۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى سووریاوه خۆیان ڕاده‌ستى هه‌سه‌ده کردوووه که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی ئاسیایین و به‌شێكی به‌رچاویان توركن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment