شاره‌زاییێکی سه‌ربازی: ڕۆژانه‌ 40 تا 50 ھاووڵاتیی عێراقی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌كوژرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی سه‌ربازیی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر زیادبوونی جووڵه‌ی داعش ده‌کاته‌وه‌ و ئیدعا ده‌کات که‌ ڕۆژانه‌ 40 تا 50 هاووڵاتیی عێراقی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌کوژرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌قید ھێمن حه‌سه‌ن شاره‌زای سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی وتوووه‌: "ماوه‌یێكی زۆره‌ جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی عێراق به‌راورد به‌ مانگه‌كانی پێشوو زۆر زیادی كردوووه‌، به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه‌ له‌ ھه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌ر به‌ دیاله‌ و ئه‌نبار و مووسڵ دوای خۆرئاوابوون داعش ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، واته‌ ئێستا مه‌ترسیی داعش زۆر زیادی كردووه‌ه‌ بۆ سه‌ر عێراق به‌ شێوه‌یێک ڕۆژانه‌ 40 تا 50 ھاووڵاتیی عێراقی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌كوژرێن."

ناوبراو ڕوونی كرده‌وه‌: "ھه‌ر گرووپ و تاقمێک فشاری بخرێته‌ سه‌ر، خۆڕاده‌ستكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپ و تاقمه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌یشی ئێستا داعش خۆی ڕاده‌ستی ھێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ چه‌ند داعشێک بكوژرێن یان ڕاده‌ستی ھێزه‌ عێراقییه‌كان ببن، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش ماون و خه‌ڵكی پێوه‌ندییان پێوه‌ ده‌كات."

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ئۆپه‌راسیۆنی له‌ناوبردنی داعش له‌ باغۆزی سووریا ده‌ستی پێكردوووه‌ و تا ئێستا به‌ ھه‌زاران چه‌كدار و سڤیلی داعش خۆیان ڕاده‌ستی ھێزه‌ جیاوازه‌كان كردوووه‌، ژماره‌یێک له‌و داعشانه‌ خه‌ڵكی عێراقن و ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆیان و له‌و باره‌یه‌وه‌ پڕۆفیسۆر خه‌لیل ئیسماعیل مامۆستای زانكۆ پێی وایه پێویسته‌ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ جیددی وه‌ربگرن و پلانیان ھه‌بێت به‌ تایبه‌تی ئه‌ركی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌ چاودێریی زیاتری جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن به‌تایبه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌موو خه‌ڵكه‌ی داعش و ھاوسۆزی بۆ ناو خاكی عێراق كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌منیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ داھاتوودا."

دكتۆر خه‌لیل ئیسماعیل په‌یوه‌ست به‌ دواڕۆژی گرووپی تیرۆریستیی داعش ده‌ڵێت: "داعش وه‌ک پێشتر نه‌ماوه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم جارێكی دیكه‌ پێگه‌ی جارانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ له‌ ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕووی ئایدولۆژییه‌وه‌ داعش ھه‌ر ماوه‌ و تا ماوه‌یێكی دیكه‌ش ده‌مێنێ."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52331

Your Comment

You are replying to: .
captcha