بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلاموی کوردستان لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو رایگهیاندووە، چاکسازی بەکەسی چاکساز دەکرێت و بەکەسی گەندەڵ ناکرێت، دهشڵێت، "یەکگرتووەکان مرۆڤی چاکساز پێدەگەیەنن و ئەوانەی بازاڕی خراپەکاری خۆش دەکەن ناتوانن خزمەتی گەل بکەن و چاکسازبن، بەڵکوو ئەوانەی ڕۆژێک نیشتیمان پەروەریان کردبێ بەسەدان ئەوەندە بەگەلی بەشمەینەتیان فرۆشتوهتەوە".
سەڵاحەدین بەهادین دەشڵێت ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر کۆمەڵگەی کوردی پێویستی بەنەهجی یەکگرتووە بۆ مرۆڤسازی و دژایەتی گەندەڵی، یەکگرتوو پارێزەری شوناسی ڕەسەنی گەلی کوردستانە".
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی لهوهش کرد، "لە ئێستادا ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەکارامەیی و حیکمەت هەیە بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان بشکێتەوە بەسەر گەلەکەماندا".
Your Comment