هاوپه‌یمانیی جمهوور له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئانتالیا سه‌رده‌که‌وێت

به‌شی تورکیا- کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ئه‌نجام دا و گوتی: هاوپه‌یمانیی جمهوور له‌ سێ گه‌وره‌شاردا واتا ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌نتالیا سه‌رده‌که‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای ڕاپرسیی گزیچی ڕاپرسییێکی له‌ 9 گه‌وره‌شاری تورکیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداری 2019ی شاره‌وانییه‌کان ئه‌نجام دا و ڕای‌گه‌یاند که‌ هاوپه‌یمانێتیی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) ناسراو به‌ هاوپه‌یمانیی جمهوور له‌ سێ گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌نتالیا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

ئه‌سته‌نبۆڵ: بینالی یڵدرم له‌ پشکی هاوپه‌یمانیی جمهوور 52.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ له‌ پشکی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 46.6 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئه‌نقه‌ره‌: مێهمه‌ت ئۆزهاسکی کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 51.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و مه‌نسوور یاواش 46.3 له‌سه‌دی ده‌نگ وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئه‌نتالیا: موندرس تۆفیق تورل کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 52.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و مه‌حیه‌ددین بۆجک کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 47.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

بۆرسا: دۆخه‌که‌ له‌ بۆرسا جیاوازه‌ و مسته‌فا بۆزبی کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 52.7 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و عه‌لی نوور ئاکتاش کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 41.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات.

مانیسا: له‌و گه‌وره‌شاره‌ی تورکیا چه‌نگیز ئه‌رگون کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 64.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان ده‌که‌وێته‌ پێش ئوکون شیکتاشلی کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل که‌ 33.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.

حاتای: له‌ حاتای کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور ده‌نگێکی زیاتر وه‌ده‌ست ده‌هێنێت واتا ئیبراهیم گولر کاندیدی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ 55.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و لوتفی ساواش کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 43.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان ده‌باته‌وه‌.

ئایدین: مسته‌فا ساواش کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 52.3 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌که‌وێته‌ پێش چرچی ئۆغڵۆ کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل به‌ 46.8 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان.

بالیک عه‌سیر: دۆخی بالیک عه‌سیریش له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوپه‌یمانیی جمهوور ده‌شکێته‌وه‌ و یۆجل یێڵماز کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 55.8 له‌سه‌دی ده‌نگ و ئیسماعیل ئۆک کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 42.4 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان وه‌ده‌ست ده‌هێنن.

ئادانا: حسێن سۆزلۆ کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور 56.1 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کات و زه‌یدان کارالار کاندیدی هاوپه‌یمانیی گه‌ل 43.2 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان ده‌باته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی T24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52305

Your Comment

You are replying to: .
captcha