ئه‌ندامانی HDP به‌ تاوانی مانگرتن له‌ خواردن له‌ ئامه‌د ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- به‌ دوای ده‌ست پێکردنی چالاکیی مانگرتن له‌ خواردنی ئه‌ندامانی HDP له‌ ئامه‌د، هێزی پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر بینای ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌ و پێنج مانگرتووی ده‌ستگیر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو چه‌ندین ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که‌ له‌ نێوانیاندا دێرسیم داغ نوێنه‌ری ئامه‌د له‌ په‌رله‌مانی تورکیا ده‌بینرا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا مانگرتنی سنوورداریان بۆ پشتیوانی له‌ داواکاریی له‌یلا گوڤه‌ن به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی PKK ده‌ست پێکرد که‌ دوای ئه‌و کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هێزی پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر بینای ناوه‌ندیی HDP له‌ ئامه‌د و پێنج که‌سیانی ده‌ستگیر کرد.

سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی خسته‌ڕوو و گوتی: پاش ده‌ستکه‌وتنی هه‌ندێک زانیاری له‌باره‌ی ده‌ست پێکردنی مانگرتنی هه‌ده‌په‌ له‌ ئامه‌د له‌ ماوه‌ی نیو کاتژمێردا فه‌رمانی پێویست بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌رکرا و فه‌رمانه‌که‌ش به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ کرا.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52303

Your Comment

You are replying to: .
captcha