کوردپرێس:
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرتێکدا باسی له‌وه کرد که بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-3-2019 سه‌رۆک ئه‌رکه‌کانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا و ڕووسیا له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا کۆ ببنه‌وه و له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و هاوئاهه‌نگییه‌کانی نێوان دوو وڵات له سووریا گفتوگۆ بکه‌ن.
پاتریک ڕایده‌ر گوته‌بێژی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی سوپای هاوبه‌شی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندوووه: ژێنڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای وڵاته‌که‌ی و ژێنڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ڕووسیا کۆ ده‌بێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ر دوو ژێنڕاڵی ئه‌مریکا و ڕووسیا لێکنه‌دانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هه‌ر دوو وڵات له سووریا و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌کانی نێوان دوو وڵات له سووریا ده‌خه‌نه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا نووسیی: سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاری ئه‌مریکا و ڕووسیا له سووریا و زیاتربوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوانیان، سه‌رۆک ئه‌رکه‌کانی هاوبه‌شی سوپای دوو وڵات ڕێگایێکیان بۆ به‌رده‌وامیی پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان هێشتۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment