گۆڕێكى به‌ كۆمه‌ڵ له‌ باغوز دۆزرايه‌وه‌

بەشی سووریا- هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند: گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵيان دۆزيوه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌زنده‌ ده‌كرێت ژماره‌يێک رووفاتى قوربانيانى ئێزدى تێدا بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ده‌، راشيگه‌ياند: ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ نزيک ناوچه‌ى باغوز له‌ رۆژهه‌ڵاتى دێرزوور دۆزراوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى به‌ريتانى له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ ئاشكراي كردبوو، كه‌ هێزه‌كانى ئاسمانى به‌ريتانيا، له‌ دواين هێرشيان بۆ سه‌ر باغوز، له‌ گۆڕێكى به‌ كۆمه‌ڵدا سه‌رى بڕاوى په‌نجا هاووڵاتى ئێزدييان دۆزيوه‌ته‌وه‌.

مه‌زنده‌ ده‌كرێت، ئه‌و قوربانيانه‌ سه‌رجه‌ميان ئه‌و هاووڵاتييه‌ ئێزدييانه‌ بن، كه‌ دواى داگيركردنى شنگال له‌ 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 كه‌وتبوونه‌ ده‌ست داعش.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52223

Your Comment

You are replying to: .
captcha