به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی گت ده‌یلی که هه‌واڵه‌کانی هاوپێوه‌ند به چه‌ک و لێکدانه‌وه‌ی جۆره‌کانی چه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه له ڕاپۆرتێکی کورت‌دا نیسبه‌ت به قاچاخکردنی چه‌که سووکه دروستکراوه‌کانی تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان هۆشداری داوه که مومکینه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و چه‌کانه دروست بکات.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئاماژه به گیرخواردنی هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕی سه‌پێندراوی داعش ده‌دات و که‌م بوونی چه‌ک له‌و ناوچه‌یه به ئاسایی وه‌سف ده‌کات که بۆ دابین کردنی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پشتیان به هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به‌ستوووه.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و بابه‌ته به‌ستێنی قاچاخکردنی چه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستانی ڕهخساندوووه به‌ڵام به‌قاچاخبردنی چه‌کی سووک زیاتر له ڕێگای تورکیاوه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه له‌لایه‌ن تورکیاوه دروست ده‌کرێن و خاڵی سه‌ره‌نجڕاکێش ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه کوالێتییێکی خراپیان هه‌یه و مومکینه پارچه بهکارهاتوووهکان له‌و چه‌کانه مه‌ترسییێکی زۆری بۆ به‌کارهێنه‌ران به‌دواوه بێت.
نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌ئه‌نقه‌ست چه‌ک به کوالێتیی خراپه‌وه دروست و ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کراوه. نووسه‌ره‌که هۆشداری داوه هه‌ندێک له پارچه‌ی ئه‌و چه‌کانه له پلاستیکێک به کوالێتی خراپه‌وه دروست کراوه که ئه‌گه‌ر زۆر به‌کار بهێندرێت مومکینه چه‌که‌که له‌به‌ر چاوی به‌کارهێنه‌ره‌وه بته‌قێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ندێک له‌و چه‌کانه که کوالێتیی خراپیان هه‌یه نرخه‌که‌یان 100 بۆ 200 دۆلاره هه‌ر بۆیه ناوبانگێکی زۆری له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکردوووه. نووسه‌ری ڕاپۆرته‌که چه‌کی دروستکراوی تورکیا به کوالێتیی خراپ به هۆکاری تیرۆر وه‌سف ده‌کات.
هه‌ڵبه‌ت ناوبراو کڕینی ئه‌و چه‌کانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه به باش ده‌زانێت چوونکه داهات و مووچهیێکی گونجاویان نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment