قایمقامی ڕاپەڕین داوای بەفەرمی کردنی دەروازەی کێلێ سەردەشت دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە وەڵامی داخوازیی قایمقامی ڕاپەڕین بۆ بەفەرمی کردنی سنووری کێلێی سەردەشت ڕای ئەرێنیی تارانی بۆ دروست کردنی ژێرخانەکان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورتەزا عبادی گەورەکونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە یاوەریی شاندێکی هاوڕێی سەردانی شاری ڕانیەی لە پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ هیوا قەرنی ئاغا قایمقامی ڕاپەڕین کۆ بوویەوە.

قایمقامی ڕاپەڕین لە دیدارەکەدا باسی لە گرنگایەتیی گەشەپێدانی پێوەندییەکان کرد و داوای پەرەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکانی کرد و هەروەها داوای پشتگیریی ئێرانی کرد بۆ فەرمی کردنی سنووری کێلێ لە سەردەشت.

کونسۆڵی ئێران لە دیدراەکەدا ئاماژەی دا بە گرینگ بوونی پێوەندییەکان و ڕایگەیاند ڕەزامەندیی بەغدا بۆ بەفەرمیی کردنی سنووری کێلی گرینگە و ڕای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تۆکمەکردنی ژێرخانەکان ئەرێنییە.

لە دیدارەکەدا بڕیار درا قایمقامی ڕاپەڕین هەوڵ بدات بۆ جێگیر کردنی بازنە چاودێرییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر سنووری کێلێ.

کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە درێژەی سەفەرەکەیدا بۆ ڕانیە سەردانی شاری قەڵادزێی کرد و لەگەڵ ئەبووبەکر بایز قایمقامی پشتە کۆ بوویەوە.

قایمقامی پشتە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە سەردانی شاندە ئێرانییەکە ئاماژەی دا بە گرینگ بوونی گەشەپێدان بە پێوەندییە ئابوورییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52218

Your Comment

You are replying to: .
captcha