به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی شوباتی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی و له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان و به بێ ئاماده‌بوونی هه‌واڵنێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هۆزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کۆ بوویه‌وه که دیداره‌که دوو کاتژمێر و 20 خوله‌کی خایاند.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ره‌وڕووی هه‌ڵه و شکست ببه‌ینه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی که به هه‌ندێک یاریی جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه چڕ ده‌که‌ن، خۆشحاڵ ده‌بن. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ر ببینه‌وه و به‌لاڕێدا بچین سه‌رجه‌م دوژمنانی ئیسلام له ئه‌ورووپاوه بگره تا ئه‌مریکا له گیروداوی خۆیان ڕزگار ده‌بن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئێمه ئه‌و یارییه‌مان بینی که له میسر و تێکڕای باکووری ئه‌فریقا به‌ڕێخرا و دژایه‌تیمان له‌گه‌ڵیدا کرد. ئێمه ئه‌و یارییه‌مان بینی که عێراق دایده‌ڕشت و به شێوه‌یێکی لێبراوانه تێکمان دا. ئێمه یارییه‌کانمان له سووریادا بینی و به چوونه ناو ئه‌و وڵاته ڕێبازه‌که‌مان گۆڕی. له مه‌دیته‌رانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، ده‌ریای ڕه‌ش و وڵاتانی بالکانیش هه‌ڵوێستێکی نه‌گۆڕمان بوو و فریوی یارییه‌کانمان نه‌خوارد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment