به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا له‌گه‌ڵ جیراد کۆشنه‌ر زاوا، ڕاوێژکار و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆ بوووه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گۆڕانکارییه‌کانی سووریا، گه‌مارۆکانی دژ به ئێران و سه‌فه‌ری تره‌مپ بۆ تورکیا له ساڵی 2019 و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
کۆشنه‌ر که بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چه‌ندین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کردوووه، بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رات ئالبایراک وه‌زیری خه‌زێنه و داراییی توركیا ئاماده بوو.
شایانی باسه؛ گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری دیداره‌که‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و کۆشنه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل- فه‌له‌ستین بوو و کۆشنه‌ر داوای پشتیوانیی تورکیای له گه‌ڵاڵه‌یێک کرد که ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و بابه‌ته ئاماده‌ی کردوووه.
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا جه‌یسۆن گرنبیلد نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له دانووستانی نێوده‌وڵه‌تی و برایان هۆک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران ئاماده بوون.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment