کوردپرێس: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای عێراق له پارێزگای که‌رکووک پێکهێنرا ئه‌وه‌ش له کاتێکدا به‌شداری له هیچ نوێنه‌رێکی پێشمه‌رگه له‌و ژووره هاوبه‌شه‌دا نه‌کرا. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین مانگ هه‌وڵ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه پارێزگای که‌رکووک به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه تا ئێستاش ئه‌نجامیان نه‌بوووه و پێکهێنانی ژووری فه‌رمانده‌یییه هاوبه‌شه‌که‌ی پارێزگای که‌رکووک به بێ پێشمه‌رگه ده‌لاله‌ته له‌سه‌ر شکستهێنانی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌ولێر.
پاش جووڵاندنی هێزی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له که‌رکووک به فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش سوپای عێراق له که‌رکووک پێکهێنرا ئه‌وه‌ش به بێ به‌شداری پێکردنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
هێزی پۆلیسی فیدڕاڵ، هێزی تایبه‌تی سوپای عێراق، حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایری له‌و ژووره هاوبه‌شه‌دا نوێنه‌ریان هه‌یه و له‌لایه‌ن فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌کرێت.
سه‌عد حه‌ربیه له‌باره‌ی پێکهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای عێراق له که‌رکووک و مه‌سه‌له‌ی به‌شداری کردن یان به‌شداری نه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه له پڕۆژه‌ی ئه‌منیی نوێی که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: دۆخه‌که ئاشکرایه. ته‌نها هێزه‌کانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگری و ناوخۆ له پڕۆژه‌ی ئه‌منیی که‌رکووکدا به‌شداری ده‌که‌ن. بابه‌تی به‌شداری کردن یان به‌شداری پێنه‌کردنی پێشمه‌رگه بابه‌تێکی سیاسییه نه‌ک ئه‌منی.
پێشتریش که‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌کاله‌ت به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان 24ی وتبوو: هێزی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌موو ناوچه جێناکۆکه‌کان هه‌ر له شنگاله‌وه تا خانه‌قین بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نها بۆ که‌رکووک نییه و گفتوگۆکانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی سه‌ربازیی کورد هه‌موو هه‌وڵی خۆیان داوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پارێزگایه و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده‌وه وه‌ڵامی نه‌خێریان وه‌رگرتووه.
ڕه‌وشی ئه‌منیی که‌رکووک پێش هێرشه‌که‌ی داعش (ساڵی 2014) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌مریکییه‌کان دابین ده‌کرا. هێزی پێشمه‌رگه له پاش هێرشه‌که‌ی داعشه‌وه که جه‌یشی عێراقی پاشه‌کشێ کرد تا ساڵی 2017 به ته‌واوی له که‌رکووک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو که پاش شه‌ڕی داعش پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه به سوپای عێراق نادات بگه‌ڕێته‌وه که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان. کورد ئه‌گه‌رچی له شه‌ڕی داعشدا باجی قورسی گیانی و مادیشی دا به‌ڵام بڕوای وابوو شه‌ڕی داعش ده‌رفه‌تێکی بۆ کورد ڕه‌خساندبوو که ئاسانکاریی بۆ ئاره‌زووی سه‌د ساڵه‌ی کورده‌کان کردبوو که ده‌سه‌ڵاتیان له که‌رکووکدا بچه‌سپێنن و به قه‌ناعه‌تی کورد چیتر ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێ کرابوو که باسی ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌کات.
جووڵاندنی هێز له‌لایه‌ن سوپای عێراق و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و سوپایه به‌ره‌و که‌رکووک و کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و پارێزگایه ڕۆژی 16ی ئه‌کتۆبری 2017 هه‌موو هاوکێشه‌کانی گۆڕی. گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی عێراقی بۆ که‌رکووک پاش ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی ئه‌یلوول ئه‌نجام درا که سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژایه‌تییه نێوخۆیی و هه‌رێمی و ده‌وڵییه‌کان له‌سه‌ر پێداگریی ژماره‌یێک له که‌سایه‌تیی حیزبی و حکوومی به‌ڕێوه چوو بۆیه ژماره‌یێک له چاودێرانی سیاسی له‌و قه‌ناعه‌ته‌دان هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی بوو.
له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه‌ی دواییدا به تایبه‌تی پاش هاتنه‌سه‌ر کاری کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوو له چاکبوونه‌وه کرد و به‌سته‌ڵه‌کی نێوان دوو لایه‌ن به‌ره به‌ره توایه‌وه ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تێکی نوێیه‌وه به‌رانبه‌ر به کورد مامه‌ڵه‌ی کرد و ئاسانکاری کرا بۆ ده‌ربازبوونی کورد له‌و دوورخرانه‌وه‌یه‌ی به‌هۆی ڕێفراندۆمه‌وه تووشی بووبوو.
په‌سه‌ندکرانی بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌رخان کردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی بابه‌تی خه‌رج کردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و مووچه‌خۆرانی حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها مه‌له‌فی نه‌وت له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرینگ‌ترین ئه‌نجامه‌کانی پێوه‌ندیی نێوان دوو لایه‌ن بوو.
هاوکات گفتوگۆی سه‌ربازیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ پێشخستنی هاوکارییه‌کان به‌رده‌وام بوووه به‌ڵام تا ئێستاش هه‌وڵی کورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌نجامی نه‌بوووه.
هاوکات به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌رێمی کوردستان و میدیای ژماره‌یێک له حیزبه‌کان ده‌ڵێین ڕه‌وشی ئه‌منیی که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان ڕه‌وشێکی ئاڵۆزه و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که توانای کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسایشی که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کانی نییه. ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه به‌رپرسانی عێراقی به‌رده‌وام مکووڕ بوون که ئاسایشی ته‌واو له که‌رکووک جێگیره و ئه‌و هه‌واڵانه باس له نائه‌منی ده‌که‌ن بۆ موزایده‌ی سیاسییه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی حسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باکوور به ئاژانسی هه‌واڵی مه‌علوومه‌ی عێراقی وتوووه: له ناوچه‌کانی پارێزگای که‌رکووک هیچ جووڵه یان هێرشێکی تیرۆریستان نابینرێت و ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان ڕۆژانه له‌و پارێزگایه‌دا به‌رده‌وامه و ئامانجیشیان له‌ناوبردنی هه‌موو تیرۆریستانی ناوچه‌که‌یه.
حسێنی ئه‌وه‌شی زیاد کردوووه: هه‌ندێک له لایه‌نه کوردییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن تیرۆریستانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکووک و ئه‌و پارێزگایه ئه‌منییه‌تی نییه و پێویسته پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ڵام ئه‌م قسانه ڕاست نین. له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌گه‌رچی پێشمه‌رگه‌ش له که‌رکووک بوو ڕۆژانه لانی‌که‌م ده ته‌قینه‌وه له‌و پارێزگایه‌دا ڕووی ده‌دا ئه‌وه‌ش له کاتێکدا ئه‌مڕۆکه که‌رکووک ئه‌منه و پێویست به هیچ هێزێکی دیکه ناکات بێته ناوچه‌که.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بیی که‌رکووکیش له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا و پاش به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری که‌رکووک له‌گه‌ڵ ڕاکان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت کۆ بوونه‌وه و دژایه‌تیی خۆیان به‌رانبه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند و جه‌ختیان کرده‌وه ده‌بێت که‌رکووک به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ئیداره بکرێت و هێزی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و چینه جۆربه‌جۆره‌کانی که‌رکووکه به کوردیشه‌وه؛ به‌ڵام ئه‌رکی پێشمه‌رگه پارێزگاری کردن له هه‌رێمی کوردستانه و که‌رکووکیش به‌شێک له هه‌رێمی کوردستان نییه.
هاوکات حیزبه تورکمانییه‌کان چه‌ندین جار به‌یاننامه‌یان ده‌رکردوووه و له لێدوانی فه‌رمی و میدیاییدا دژایه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان کردوووه. جگه له به‌رپرسه عێراقییه‌کان ژماره‌یێک به‌رپرسی حیزبه کوردستانییه‌کانیش ده‌ڵێین ئاسایشی ته‌واو له که‌رکووک جێگیره.
یاسین عیزه‌ددین به‌رپرسی جێبه‌جێکاری لقی که‌رکووکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و شاره‌ی چۆڵ نه‌کرد و له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منیی که‌رکووکه‌وه گوتوویه‌تی هیچ مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه له که‌رکووک ناکات و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له نائه‌منیی که‌رکووک ده‌که‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسییه که لایه‌نێکی تایبه‌ت ده‌یکات و حه‌ز به ئاسایشی که‌رکووکیش ناکات.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ته‌نگه‌ژه و نائه‌منیی که‌رکووک به پله‌ی یه‌ک خه‌سار له کورد ده‌دات و ئه‌و بابه‌ته‌ش ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنانی کورده. پێچه‌وانه‌ی لێدوانی ژماره‌یێک به‌رپرسی پارتی و میدیاکانی ئه‌و حیزبه یه‌کێتیی نیشتیمانیی –ئه‌گه‌رچی مکووڕه له‌سه‌ر گۆڕینی پۆستی پارێزگار و دانانی پارێزگارێکی کوردی سه‌ر به یه‌کێتی- پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر باسی دۆخی ئه‌منیی که‌رکووکیان نه‌کردوووه به‌و شێوازه‌ی که پارتی ده‌یکات به‌ڵکوو به‌رپرسانی یه‌کێتی ده‌ڵێین ئاسایشی ته‌واو له پارێزگای که‌رکووک جێگیره.
دژایه‌تییه‌کان به‌رانبه‌ر به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بۆ که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان له حاڵێکدایه که ئه‌و بابه‌ته بۆته گرێ کوێره‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان لایه‌نه کوردستانییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هاوکات دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووکیشی هه‌ڵپه‌ساردوووه. له‌و 18 خاڵه‌ی پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی هه‌رێم گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ ناکۆکن ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووکه. یه‌کێتیی نیشتیمانی داوای هه‌ڵبژێردرانی پارێزگارێکی نوێی سه‌ر به یه‌کێتی ده‌کات ئه‌وه‌ش له یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌دا. یه‌کێتی به‌پێی ئیستیحقاقی ئینتیخابی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک به مافی خۆی ده‌زانێت له به‌رانبه‌ردا پارتی ده‌ڵێت گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وله‌ویاتی یه‌که‌می کورده بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و دیاری کردنی پارێزگاری نوێ به‌پێی ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو حیزب ده‌که‌وێته قۆناغی دواتر. هۆی شکست هێنانی هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک به بێ پارتی ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزبه له ئه‌نجومه‌ندا زۆرینه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌که یارمه‌تیی یه‌کێتی ناده‌ن.
به‌رپرسانی هه‌ر دوو حیزب ڕایان‌گه‌یاندوووه له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌نه‌وه. پێده‌چێت ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێک له نێوانیاندا هه‌بێت گرێ کوێره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ بکاته‌وه به‌ڵام بێگومان ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک به‌و شێوازه‌ی ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێکیش ببێت پێگه و ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له که‌رکووک وه‌کوو جاران نابێت و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش مه‌رجی زۆر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه داده‌نێت. له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا په‌یکه‌ره گه‌وره‌که‌ی پێشمه‌رگه له که‌رکووک تابلۆیێکی ڕوونه له پێگه‌ی کورد و هێزی پێشمه‌رگه له‌و شاره. پێش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و په‌یکه‌ره گه‌وره‌یه ئاڵای هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سته‌وه بوو و هێمایێک بوو له ده‌سه‌ڵاتی کورد به‌ڵام له قۆناغی نوێ‌دا ئاڵای عێراقی فیدڕاڵی داوه‌ته ده‌ست.
* حەسەن ساڵحی_ بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment