ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت سەبارەت بە کەرتی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ھەر سێ مانگەکانی تەمووز و ئاب و ئەیلوولی ٢٠١٨ دا ھەرێم ٣٥ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٥٢ بەرمیل نەوتی خاوی بە بۆری ھەناردەکردووە کە داھاتەکەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاربووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاپۆرتەکە ئەوەشی تێدا ھاتووە، بڕی٣٢٩ ھەزار و ٨٢٠ بەرمیل نەوتی خاو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەرامبەر دیزڵ و سووتەمەنی نەوتی قورس بۆ بەکارھێنان لە وێستگەکانی وزەی سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کارھێنراوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ھەر لەو سێ مانگەدا بڕی ١٧٤ ھەزار و ٧٦٢ بەرمیل نەوت لە ناوخۆدا فرۆشراوە ، کە داھاتەکەی بریتی بووە لە ١١ ملیۆن و ٨٣٧ ھەزار و ٢٧٦ دۆلار.

کۆمپانیای دیلۆت ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەو سێ مانگەدا ھەرێم بڕی ٢ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن و ٥٧٢ ھەزار و ٥٠٨ دۆلاری داھاتی نەوتی فرۆشراوی ھەبووە و کە تێکڕای نرخی فرۆشراوی ھەر بەرمیلێک بە ٦٣.٠٩٨ دۆلاربووە.

دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژکاری لە ساڵی ١٨٤٥ بۆ کاری وردبینی لە لەندەن دامەزراوە و خزمەتگوزارییەکانی لەبواری وردبینی و ڕاوێژکاری دارایی و کارگێڕیدایە،ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ئەنجومەنی ھەرێمی نەوت و گازەوە کاری وردبینی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی پێسپێرراوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52204

Your Comment

You are replying to: .
captcha