داواکاری گشتیی مەریوان فەرمانی کرد هەموو خەڵووزەکانی دووکان و چاخانە و ڕێستورانتەکان دەستی بەسەردا بگیرێت

بەشی کوردستان- داواکاری گشتیی مەریوان فەرمانی کرد هەموو ئەو خەڵووزانەی لە دووکان و چاخانە و ڕێستورانتەکانی مەریوان بەکار دەهێنرێن دەستی بەسەردا بگیرێت.

کوردپرێس:ئیدارەی گشتیی سامانە سروشتییەکانی مەریوان فەرمانی داواکاری گشتیی بەدەستەوەیە و سەردانی هەموو دووکان و چاخانە و ڕێستورانتەکان دەکات و دەست بە سەر ئەو خەڵووزانەدا دەگرێت کە بە سووتاندنی داری دارستانەکان کۆ کراوەتەوە.

فەرمانبەرانی ئیدارەی سامانە سروشتییەکان بەپێی حوکمەکەی داواکاری گشتی وەکوو نوێنەری داواکار دەتوانن گومانیان لە هەر کەس یان جێگایێک هەبوو بیپشکنن.

ماوەیێکە داربڕین و تاڵان کردنی دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بۆتە دیاردەیێکی بەرچاو و جگە لە خەڵووزکردن، داری ئەو دارستانانە بۆ مەسرووفاتی دیکەش لە پارێزگای کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە و تەوەرەکەش ئاوڕی کەمتری لێدراوەتەوە.

News Code 52160

Your Comment

You are replying to: .
captcha