به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌که‌مین مێهره‌جانی میدیاییی ئه‌بووزه‌ر که ڕۆژی 28ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ کاره‌کانی ده‌ست پێ‌کرد پاش حه‌وت مانگ هه‌وڵ و تێکۆشان کۆتایی به کاره‌کانی هێنا و براوه‌کانی ئه‌و مێهرهجانهی ناساند.
له به‌شی ته‌نز و کاریکاتێردا محه‌مه‌د مه‌حموودی له شاری بۆکان پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد و ئه‌کبه‌ر بابایی و سینا میرزا محه‌مه‌د له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ڕیزه‌وه پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌می مێهرهجانهکهیان وه‌ده‌ست هێنا.
123 به‌شداربووی مێهره‌جانه‌که 382 به‌رهه‌میان له به‌شه‌کانی سه‌روتار و یادداشت، وتار، دیمانه، هه‌واڵ، مانشێت، وێنه، داکیۆمێنتار، ڕاپۆرت، ته‌نز و کاریکاتێر بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی مێهره‌جانی میدیاییی ئه‌بووزه‌ر به‌ڕێ کردبوو که دواتر لیژنه‌ی داوه‌رانی مێهره‌جانه‌که 29 به‌رهه‌می به شایانی ڕێزلێنان زانی.
یه‌که‌مین مێهره‌جانی میدیاییی ئه‌بووزه‌ری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ئامانجی په‌ره‌پێدانی دایالۆگی شۆڕشی ئیسلامی، ڕه‌خساندنی که‌شی فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگا، پشتیوانی له به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کان، ڕێزلێنان له به‌رهه‌مه براوه میدیایییه‌کان و دروستکردنی دۆخێکی ڕکابه‌رانه له نێوان چالاکوانانی میدیایی به‌ڕێوه چوو.
شایانی باسه؛ مه‌حموودی کاریکاتێریستی بۆکانی ماوه‌ی 10 ساڵه که له بواری ته‌نز و کاریکاتێردا چالاکی ده‌کات و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌شی کۆتاییی مێهره‌جانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تورکیا، کرواتیا، ڕۆمانی، به‌رازیل و ئیتالیا په‌سه‌ند کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment