به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "تا كۆتاییی ئه‌م مانگه پشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌واو ده‌بێت و له ده‌ستپێكی مانگی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش لێكنزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوانیان هه‌یه بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئێمه ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌درێت كه له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ماون وه‌زیریان بۆ دیاری بكرێت."
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد وتیشی: "چاوه‌رێ ده‌كرێت له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتن له نێوان پارتی و یه‌كێتیش بكرێت و له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا وه‌زاره‌تی دادیش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه بۆیه ئه‌وكات له كاتی ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێ‌دا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش بۆ كورد یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه."
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment