بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق رایگه‌یاند: به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ به‌شداری کردن لە لووتكەی ئابوورىی عەرەبی- ئەورووپی سەردانی میسر دەکات و دواتریش له‌سه‌ر بانگهێشتى فەرمیی سەرۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى کۆشکی ئیلزێ ده‌كات.
لوقمان فەیلی، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق زیادی کرد: " به‌رهه‌م ساڵح بۆ به‌شداری كردن له لووتكه‌ى ئابورى عه‌ره‌بى- ئه‌وروپى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌گاته شارى شرم شێخ له میسر و بەشداری لووتكەی ئابوورى عەرەبی- ئەورووپی دەکات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "له چوارچێوه‌ى لووتكەی ئابوورىی عەرەبی- ئەورووپیدا باس له گرفت و ته‌نگه‌شه ئابووربیهكان و چونێتى گشهپێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و ئه‌ورووپا ده‌كرێت، پێده‌چێت چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیش له چواچێوه‌ى لووتكه‌كه‌دا واژۆ بكرێن".
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق راشیگەیاند، "سه‌رۆک كۆمارى عێراق له 26ى شوبات و پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ میسر، له‌سه‌ر بانگهێشتى ئیمانیۆل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و له كۆشكى ئیلیزێ پێشوازى فه‌رمى لێده‌كرێت".
لوقمان فەیلی ڕوونیشی کردەوە، له‌و سه‌ردانه‌یدا سەرۆک کۆماری عێراق هه‌وڵى باشتركردن و بهرهوپێشونى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و پاریس ده‌دات، هاوکات لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتەدا باس له دۆخى سیاسى و شه‌ڕى دژ به داعش دەکەن.
بەرهەم ساڵح دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی چەندین وڵاتی دراوسێ و ئەورووپای کردووە و هەوڵی باش کردنی پەیوەندیەکانی عێراق و وڵاتانی داوە.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment