بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا و سەردار جام سەرۆکی رێکخراوی تیکا لە کەرکووک ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 21ی شوباتی 2019 سەردانی قەیسەری گەورەی کەرکووک و قشڵەیان کرد.
پاشان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری کاتیی کەرکووک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کاکەرەش سدیق لە لیستی برایەتی، عەلی مەهدی لە بەرەی تورکمانی و بورهان موزهر عاسی لە کوتلەی عەرەبی.
ئامانج لەسەردانی وەفدەکەی تورکیا خرایەڕوو و فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا رایگەیاند: لەدوای ئاگرکەوتنەوە لەبازاڕی قەیسەری کەرکووک چەند جارێک سەردانی شارەکەمان کردووە، چوونکە ئەو رووداوە ئاگری لەدڵی گەلی تورکیا بەردا.
ناوبراو وتیشی: "گرنگیدانمان بەو بازاڕە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەرجەستەی کەرکوکێکی بچووک دەکات و ئەوەیش گەواهیدەری ئەوەیە کە تورکیا گرنگی بەهەموو پێکهاتەکان دەدات".
ئەوەشی خستەڕوو: تورکیا هەوڵی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەدات و ئەوەشی لە کۆنگرەکەدا دەبینرێت نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکانە کە گوزارشت لە سیاسەتی تورکیا دەکات لە پاڵپشتی کردنی پێکهاتەکان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment