بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/2/2019، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كونسوڵەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، سلێمانی، كەربەلا و نەجەف.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا فراوان كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات كرایەوە.
پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و پارلەمانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment