به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که عه‌بدولمه‌هدی ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی شوباتی 2019 له شاری به‌غدا پێشوازی له خالد ڕه‌وزان وه‌زیری بازرگانیی کوه‌یت و شاندی یاوه‌ری کرد.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتوووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌و دیداره‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و کوه‌یتی به ئیجابی وه‌سف کردوووه تا ئه‌و جێگه‌ی که هاوکاری، نیازپاکی و خواستی هاوبه‌ش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کاندا زاڵه بۆ په‌ره‌پێدانی هاوکاری له گشت بواره‌کان له‌پێناو سه‌قامگیری، گه‌شه و ڕسکانی ئابووری.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه: عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ تێپه‌ڕاندنی دژوارییه‌کانی ڕابردوو و لێکه‌وته‌ی شه‌ڕی وێرانکه‌ر چڕ ده‌کاته‌وه و ڕاسپارده‌ییی بنیاتنانه‌وه و جێگیربوونی په‌یوه‌ندیی هاوبه‌ش له بواره‌کانی ئابووری و بازرگانی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌که‌مان گرتۆته‌به‌ر.
ناوبراو ئاماژه به ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێوان عێراق و ئۆردۆن و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌ییی هاوبه‌ش له سنووری دوو وڵات ده‌کات و ئاماده‌ییی وڵاته‌که‌شی بۆ هاوکاریی زیاتر له‌گه‌ڵ کوه‌یت، کاراکردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ئاراسته‌کردنی ئاسانکاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ران ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه خالد ڕه‌وزان گوتی: شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میری کوه‌یت جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت کردۆته‌وه له‌وان پشتیوانیی ئه‌و وڵاته له سه‌قامگیری و نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی عێراق و سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له به‌غدا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و به‌شداریی که‌رتی تایبه‌ت و جێگیربوونی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه له نێوان دوو وڵاتی دراوسێ.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment