به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له توویتێكدا و له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا وه‌ڵامی لێدوانێكی جۆی هود كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له عێراقی دایه‌وه و گوتی: "لێدوانه‌كه‌ی ھود له‌باره‌ی نائاماده‌ییی ھێزه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر سووكایه‌تییه به سه‌رجه‌م ھێزه‌كانی عێراق له‌وان سوپا، پۆلیس، حه‌شدی شه‌عبی، فه‌وجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته."
خه‌زعه‌لی گوتیشی: "لێدوانه‌كه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بیانوویێكه بۆ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له عێراق و ده‌بێ کاربه‌ڕێکه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له به‌غدا بزانێت که عێراق به هاوکاریی خه‌ڵک و هێزه‌کانیه‌وه به‌هێزه."
شایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی شوباتی 2019 ھود ڕایگه‌یاندبوو که تاوه‌كوو ئێستا هێزه‌كانی عێراق ئاماده نین بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی و پێویستیان به یارمه‌تیدانی هێزه بیانییه‌كان ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment