بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند: پێگەی "NZIV" ی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی كردۆتەوە، واشنتۆن نیازی هەیە یەكێک لە سیستەمەكانی "گومەزی ئاسنین "ی ئیسرائیلی لەسەر خاكی سووریا بەتایبەت لەناوچەی "تەنەف" لەسەر سنووری عێراق –سووریا جێگیر بكات ، كە واشنتۆن بنكەیێكی سەربازیی لەو شوێیە هەیە.
لەو بارەوە یەكێک لە بەرپرسە پایەبڵندەكانی ئەمەریكا، كە لە هاوڕێیەتی جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكای كردووە بۆ توركیا دەڵێت: بۆڵتۆن بە توركەكانی وتووە ، واشنتۆن دژ بە هەر هێرشێكە بۆسەر هاوپەیمانە كوردەكانیان.
هەروەها وتوویەتی: ئەمەریكا لە ئیستادا هیچ بەرنامەیێکی نییە بۆ كشانەوەی هێزەكانی لەناوچەی تەنەف و دەبێت توركیا دەستبەرداری هەڕەشە و بیرۆكی هێرش كردن بێت بۆ سەر هێزە كوردییەكان.
سوپای ئەمەریكا لە ٦ی شوبات رایگەیاند كە نیازی هەیە ژمارەیێكی دیاریكراو لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی "گومەزی ئاسنین" ی ئیسرائیلی بكڕێت ، هەروەک سوپای ئەمەریكی باسی لەوە كردووە كە هەڵسەنگاندن و تاقی كردنەوە ئەو سیستەمە ئیسرائیلییە دەكرێت، وەك سیستەمێكی بەردەست بۆ پاریزگاری لەسەربازە ئەمەریكییەكان و ڕووبەرووبونەوەی ژمارەیێكی زۆر لە هەرەشەی ناراستەوەخۆ لە هێرشی سەربازی و هەرەشی ئاسمانی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment