کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و ڕێنمایییه‌ی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌رچوووه و واژۆی جێگرێکی وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی له‌سه‌ره ناردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ڕاگیراوه.
دوکتۆر شێرکۆ جه‌وده‌ت له‌باره‌ی ڕاگرتنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران به هه‌واڵنێری کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی په‌رله‌مانیش به هیچ شێوه‌یێک ئاگادار نیین که حکوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر چ هۆکارێک ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و هێشتا لیژنه‌کانی په‌رله‌مانیش کارا نه‌بوون که له‌و ڕێگایه‌وه بتوانین به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین.
سه‌رۆکی پێشووی لیژنه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌باره‌ی ئه‌و گریمانه‌ی که بڕیاره‌که‌ی سامانه سروشتییه‌کان پێوه‌ندیی به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا و پابه‌ندبوونی هه‌رێمی کوردستان به گه‌مارۆکانه‌وه بووبێت ڕای‌گه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگاداری ورده‌کاریی بڕیاره‌که نیین و نازانین له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوووه هیچمان لا ڕوون نییه به‌ڵام بێگومان به‌ده‌ر نییه له‌و شته‌ی باسی ده‌که‌ن.
شێرکۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به کارتێکه‌ریی ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرد و ڕای‌گه‌یاند: به ڕای من پێوه‌ندیی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان مێژوویین و ئه‌و پێوه‌ندییه مێژوویییه‌ش ڕه‌گ و ڕیشه‌ی قووڵی هه‌یه و به بڕوای من ئه‌و بڕیاره کاریگه‌ریی له‌سه‌ر عیلاقاتی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان نابێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ به ئیمزای جێگرێکی سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕێنماییێک بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ر سێ خاڵی سنووری باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخانیش ده‌رکراوه و تێیدا نووسراوه ناردنی هه‌موو جۆره نه‌وت و به‌رهه‌مێکی نه‌وتی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ ئێران تا ئه‌و کاته‌ی ڕێنماییی نوێ ده‌رده‌چێت ڕاگیراوه.
تا ئه‌م کاته‌ش هیچ به‌رپرسێکی فه‌رمی به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌ی نه‌داوه و به‌دواداچوونه‌کانی کوردپرێسیش بۆ ئاشکراکردنی بابه‌ته‌که ئه‌نجامی نه‌بوووه.
فیرووز زارعی ڕاوێژکاری ئابووریی ئێران له هه‌ولێر له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا باس له ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆکردنی کونسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومیی هه‌رێمی کوردستان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئیداره‌ی گومرگی هه‌رێم ده‌کات له‌باره‌ی وه‌ستاندنی پڕۆسه‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئێران و ده‌ڵێت: تا ئه‌م کاته‌ش هیچ ڕێنمایی یان ئاگادارکردنه‌وه‌یێکی فه‌رمی له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به لایه‌نی ئێران نه‌دراوه که ناردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران قه‌ده‌غه بکات. گوایه که‌سانێک هه‌ن ده‌ڵێن هۆکاری بڕیاره‌که بۆ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ندێک که‌سیش ده‌ڵێن هۆکاری ئه‌و بڕیاره پێوه‌ندیی به یه‌کخستنی پرسی ناردنی به‌رهه‌می نه‌وتی و ڕێگری کردن له قاچاخی نه‌وته‌وه هه‌یه. هه‌ندێک که‌سی دیکه‌ش ده‌ڵێن ئێستا حکوومه‌تی هه‌رێم و دوه‌ڵه‌تی ناوه‌ند مه‌رزه‌کانیان یه‌ک ده‌خه‌ن و بڕیاره‌که‌ی سامانه سروشتییه‌کانیش پێوه‌ندیی به هه‌مان بابه‌ته‌وه هه‌یه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی بۆ هه‌واڵنێری کوردپرێس ڕوون کرده‌وه: "بڕیاره‌که له باری ده‌ستوورییه‌وه ته‌واو نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نییه و ئه‌گه‌رچی ئێمه به‌دواداچوونی زۆریشمان بۆ کردوووه به‌ڵام دیار نییه ئه‌و بڕیاره له چ لایێکه‌وه ده‌رکراوه."
زارعی ڕاشی‌گه‌یاند: به‌رپرسانی فه‌رمی و حکوومیی هه‌رێمی کوردستان پێشتریش ئه‌وه‌یان وتوووه که ڕێنمایی و فه‌رمان و هه‌ماهه‌نگیی پێویست له به‌غداوه وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش تا ئه‌م کاته هیچی له‌و باره‌یه‌وه به ئێمه ڕانه‌گه‌یاندوووه و ئێمه‌ش پێمان سه‌یره که هه‌ولێر تاکلایه‌نانه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه بۆیه به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین چوونکه به‌غدا له‌و بڕیاره‌دا ده‌وری نه‌بووه. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدا ده‌ربکه‌وێت که بڕیاره‌که پێوه‌ندیی به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاوه نییه و بڕیاری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش نییه ئه‌وا کێشه‌که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌کلا ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment