به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئاریوو وی ئیسلهنددا هۆشداری به تورکیا دا که ئه‌گه‌ر هێرش بکاته سه‌ر کوردی سووریا ده‌بێ باجی ئه‌و هێرشه بدات.
ناوبراو وتیشی: ئێمه هۆشداریمان به ئه‌ردۆغان داوه که ئه‌گه‌ر به نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نه‌کات باجێکی قورسی بۆ ئه‌وان به‌دواوه ده‌بێت.
مایک پۆمپیۆ جه‌ختی کرده‌وه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به ڕاشکاوی بۆچوونی خۆی ڕاگه‌یاندوووه له‌باره‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که له ڕه‌فتاری تورکیا هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له ناو سووریادان. تره‌مپ ڕایگهیاندوووه که ئه‌گه‌ر تورکیا مامه‌ڵه‌یێکی خراپ له‌گه‌ڵ کورده‌کان بکات ئه‌وا باجێکی قورس ده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ ڕاشیگهیاندوووه: ئه‌مریکا هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی چڕ کردۆته‌وه که هه‌م ئاسایشی کوردی سووریا دابین بکات و هه‌م ڕێگری له هێرشی کورده‌کان بۆ ناو تورکیا بکات.
مانگی ڕابردووی زایینی دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری به تورکیا دا که ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یێکی خراپ له‌گه‌ڵ کوردی سووریا له‌وان هێرشی سه‌ربازی بکات ئه‌وا ئابووری تورکیا وێران ده‌کات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment