هەولێر دەبێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی نایاسایی بوونی چالاکیە نەوتیەکان بە جیددی بزانێت

بەشی عێراق و هەرێمی- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند هەولێر دەبێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی نایاسایی بوونی چالاکیە نەوتیەکان بە جیددی چاولێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق، دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.

ناوبراو وتیشی: دادگاکە مافیشی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە یاساییبوون و راستیی گرێبەستە نەوتییەکان و گرێبەستە گازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵێت: "ئێمە دەبێت سێ شت بکەین؛ یان دەبێت بە گفتوگۆ ئەو بابەتە چارەسەر بکەین، یان ئەوەی یاسای نەوت و گاز دابنرێت و کورد مافەکانی خۆی تێدا مسۆگەر بکات، یان ئەوەتا دەستوور هەموار بکرێتەوە و هەندێک دەقی تێدا بێت کە ئەو مافانەی خوراون بە شێوەیەکی روون تێیدا جێگیر بکرێن".

News Code 5203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha