بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق، دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.
ناوبراو وتیشی: دادگاکە مافیشی دایە وەزارەتی نەوتی عێراق لە یاساییبوون و راستیی گرێبەستە نەوتییەکان و گرێبەستە گازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیا بیانییەکان بکۆڵێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵێت: "ئێمە دەبێت سێ شت بکەین؛ یان دەبێت بە گفتوگۆ ئەو بابەتە چارەسەر بکەین، یان ئەوەی یاسای نەوت و گاز دابنرێت و کورد مافەکانی خۆی تێدا مسۆگەر بکات، یان ئەوەتا دەستوور هەموار بکرێتەوە و هەندێک دەقی تێدا بێت کە ئەو مافانەی خوراون بە شێوەیەکی روون تێیدا جێگیر بکرێن".
Your Comment