به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی به‌شداری کردنیان له دانیشتنی په‌رله‌ماندا گوتی: "وه‌کوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریی له دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌ماندا ده‌که‌ین و ڕه‌نگه به‌ربژێریان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان."
ناوبراو له‌باره‌ی ده‌نگدان به به‌ربژێره‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانیش زیادی کرد: "بۆ ده‌نگدان به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سه‌یری بارودۆخی ناو په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بزانین كێ كاندید ده‌كرێت و چیمان پێ باش بوو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ین".
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی کوردستان یه‌که‌م دانیشتنی فه‌رمیی خۆی بکات و تیایدا چه‌ند پۆستیک یه‌کلایی بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment