وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌کانی دیپلۆماتییه‌وه‌ وه‌رگیراون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سووریا، پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا، نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج و په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کانی نێوان دوو وڵات قسه‌یان کردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که‌ له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ خلووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا که‌ له‌ میونشندایه‌ دیدارێکی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51972

Your Comment

You are replying to: .
captcha