ڕێککه‌وتنی سوپای سووریای دیموکرات له‌گه‌ڵ داعش

به‌شی تورکیا- هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو له‌ هه‌واڵێکدا ئیدعای کرد که‌ سوپای سووریای دیموکرات بۆ چۆڵ‌کردنی ناوچه‌ی باغۆز له‌ تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێککه‌وتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێک له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنی به‌ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی باغۆز له‌ سنووره‌کانی سووریا- عێراق له‌لایه‌ن سوپای سووریای دیموکراته‌وه‌ و خۆبه‌ده‌سته‌وانی گرووپێک له‌ تیرۆریستانی داعش که‌ له‌ژێر گه‌مارۆ و ئابلۆقه‌ی هێزی سوپای دیموکراتیکدا بوون، هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو له‌ هه‌واڵێکدا ئیدعای ڕێککه‌وتنی نێوان داعش و سوپای سووریای دیموکرات له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌کات بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.

هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو له‌و هه‌واڵه‌دا ئیدعای کردوووه‌: به‌ دوای ڕێککه‌وتنی یه‌په‌گه‌ له‌گه‌ڵ داعش، 500 چه‌کداری سه‌ر به‌ داعش له‌ ناوچه‌ی باغۆز چوونه‌ته‌ده‌ر و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ڕاده‌ستی سوپای سووریای دیموکرات کردوووه‌.

هه‌روه‌ها له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه‌: ئێستاکه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن سوپای سووریای دیموکراته‌وه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مریکا که‌ له‌ ساڵی 2014ی زایینییه‌وه‌ له‌ژێر ناوی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش چوووه‌ته‌ سووریا چیتر بیانوویێکی بۆ مانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51955

Your Comment

You are replying to: .
captcha