قادر عه‌زیز: پێکهێنانی هه‌ر حکوومه‌تێک له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ به‌بێ به‌شداریکردنی یه‌کێتی سه‌پاندنی دوو ئیداره‌ییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتى رایگه‌یاند، پێکهێنانی هه‌ر حکومه‌تێک له‌لایه‌ن پارتی یه‌وه‌ به‌بێ به‌شداریکردنی یه‌کێتی سه‌پاندنی دوو ئیداره‌ییه‌.

کوردپرێس:

قادر عه‌زیز به‌ میدیاکانى یه‌کێتیى راگه‌یاندووه‌، به‌بێ شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ به‌شداریی پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێم ناکه‌ن و به‌شداریکردنیشیان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ په‌رله‌مانی کوردستان به‌نده‌ به‌ ئیمزاکردنی رێکه‌وتنامه‌ی سیاسی له‌نێوان یه‌کێتی و‌ پارتی.

ناوبراو وتیشی یه‌کێتی په‌یوه‌ندیی له‌ گه‌ڵ حزبه‌کانی­تری هه‌رێم باشه‌ و له‌گه‌ڵیاندا کۆ ده‌بێته‌وه‌.

دوێنێ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتى کۆ بووه‌وه‌ و به‌شداریکردنى په‌رله‌مانتارانى حزبه‌که‌ى له‌ کۆبونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مان به‌سته‌وه‌ به‌ ئیمزاکردنی رێکه‌وتنامه‌ی سیاسی له‌نێوان یه‌کێتی و‌ پارتی، به‌جۆرێک پرسه‌کانى هه‌رێم و که‌رکووک و به‌غدا پێکه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.

به‌پێی ڕێککه‌وتنى یه‌کێتى و پارتى که‌ پێنجى ئه‌م مانگه‌ رایانگه‌یاند، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌ماندا ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌جۆرێک سه‌رۆک بۆ یه‌کێتى و جێگرى یه‌که‌م بۆ پارتى و جێگرى دووه‌م بۆ تورکمانه‌کان ده‌بێت.

News Code 51897

Your Comment

You are replying to: .
captcha