به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا که ڕۆژی سێشه‌ممه (12ى شوباتى 2019) بڵاوی کردوووه‌ته‌وه ڕایگهیاندوووه که ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر داوایێک كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه‌وه پێشكه‌ش كرابوو".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه که به گوێره‌ی ماده‌ی 31ی یاسای حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی ژماره 36ی ساڵی 2015 ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی په‌سه‌ند كردوووه.
له ماوه‌کانى ڕابردوودا و به‌شێک له ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری که له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه دامه‌زرێنرابوو حزبێكی نوێیان به ناوی (هاوپه‌یمانی نیشتیمانی) دروست کرد و ئارام قادریش به سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment