کوردپرێس:
میساق حامیدی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەریانە لیژنەیێکی بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵانە پێکبهێنن کە باس لەوە دەکەن ژمارەیێک پەرلەمانتار بەرتیلیان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا وەرگرتووە.
بەوتەی ئەو نوێنەرەی پەرلەمان باڵوێزخانەی ئەمریکا بەرتیلی بە ژمارەیێک لە نوێنەران داوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە پەسندکردنی ڕەشنووسی یاسای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.
حامیدی گوتیشی: ئەگەر ئەو لیژنەیە پێکبهێنرێت دەنگۆ و گومانەکان لەو بارەیەوە کۆتاییان پێدێت.
شیاوی ئاماژەیە پێشتر ڕۆژنامەی لوبنانیی "الاخبار" باسی ئەوەی کردبوو کە بەرپرسانی ئەمریکا بەرتیلیان بە چەند نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق داوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە پەسەند کردنی یاسای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.
Your Comment