نێچیرڤان بارزانی و‌ كونسووڵی كوێت له‌ هه‌ولێر کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کونسووڵی کوێت له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌که‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی 2ی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د. عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری كونسووڵی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا ئه‌لكنده‌ری وێڕاى خۆشحاڵی به‌ دیداری نیچیرڤان بارزانی، ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتوووانه‌ى قه‌یرانه‌كان و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یێكی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هه‌روه‌ها باسی له‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه‌ وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان ده‌كات.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ و هاوكارییه مرۆیییه‌كانی كوێتى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌مباریه‌وه‌ به‌تایبه‌تى سوپاسی ڕۆڵی به‌ڕێزان میری كوێت و کونسووڵی كوێتی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ دابین كردنی ئه‌و هاوكارییانه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رێكى باش بوون بۆ سووک كردنی بارگرانیی سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێم‌.

تاوتوێ كردنى دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوا سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوێت له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51832

Your Comment

You are replying to: .
captcha