بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە روونکردنەوەیێکدا رایگەیاند: "هەندێ لە هۆكارەكانی راگەیاندن هەواڵی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ نزیک خورماتوو یان جووڵە پێكردنی دوو فەوجی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو فەللوجەیان بڵاو كردووەتەوە، وەكوو وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هەواڵانە بەگشتی رەت دەكەینەوە".
جەبار یاوەر جەخت دەکاتەوە "نە هیچ یەكەیێكی هێزەكانی پێشمەرگە جووڵەی پێكراوە و نە فەرمانی جووڵەكردنیشی بۆ هیچ یەكەیێک هەیە. گشت هێزەكانی پێشمەرگە لە بنكە و بارەگا و هێڵی سەرەكی بەرگری و شوێنەكانی خۆیانن".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هەموو لایێک ئاگادار دەکاتەوە کە "هەر هەواڵێک لە هەر سەرچاوەیێک بڵاو بكرێتەوە ،فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە رێگەپێدراو نەبێت، هەواڵی ناڕاستە و بێ بنەمایە".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment