کوردپرێس:
چیا حسێن بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەلێدوانێكدا بەSNNی راگەیاند: ڕۆژانە 10 بۆ 15 خێزان سەردانمان دەكەن و مامەڵەیان بۆدەكەین بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: لە ساڵی ڕابردووەوە تائێستا نزیكەی 5 هەزار خێزان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، بەپێی ئامارەكانیش لەئێستادا 60هەزار خێزانی ئاوارە لە سنووری سلێمانیدایە.
سەبارەت بەوەی بۆچی سەرجەم ئاوارەكان ناگەڕێندرێنەوە لەكاتێكدا كۆتایی بەشەڕی داعش هاتووە، چیا حسێن ئاشكرای كرد،"ئەو بابەتە زیاتر پەیوەندیی بەكۆمەڵێك وەزارەتەوە هەیە لەوانە وەزارەتی ناوخۆ و پلاندانان و تەندروستی و پەروەردەی عیراق، هەرچەندە ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەیان كراوە، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنێك كە لەگەڵ ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە ناتوانین هەموو ئاوارەكان بگەڕێنینەوە لە بەر ئەوەی گەڕانەوە خۆویستانەیە و یوئێن ڕازی نییە هیچ خێزانێك بەزۆرەملێی بگەڕێنرێتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment