هیچ ئەندامێکی یەکێتی لە شاندی هەرێم بۆ کۆنگرەی میونشن بەشداریی پێنەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، حزبەکەی رەخنەی لە شاندی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەشداری لەکۆنگرەی ئاسایشی میونشن چوونکە هیچ ئەندامێکی یەکێتی تێدا نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی بەشداری شاندی سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونش لە ئەڵمانیا کە هیچ ئەندامێکی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە لە هەردوو شاندەکەدا نیە، بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە: "ئەوە یەکێکە لەو هەڵانەی کە چۆنیەتی شەراکەت و هاوپەیمانی پارتی نیشان دەدات، کە لە بنەڕەتدا ئەوە شەراکەت نیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن بەلای کەم دەکرا وەزیری پێشمەرگە بەشداربێت کە تایبەتمەندە بەم بابەتەوە، یان بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەری هەواڵگری پێشمەرگە، یان وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، زۆر کەسی دیکەی ئێمە هەیە کە تایبەتمەندن بەو کۆنفرانسە دەتوانرا لەناو شاندەکە بووایەن".

News Code 5180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha