ئێران و عێراق پەرە بە هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوانیان دەدەن

بەشی ئێران- هەردوو وەزارەتی ناوخۆی ئێران و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکرد کە تایبەتە بە هاوکاری دوو لایەنە لەبواری ئەمنی بەشێوەیەکی گشتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق و بریکارەکانی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، لەکۆبوونەوەکەشدا ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێ دەرچون.

ئەوەش هاتووە، ئەنجومەنەکە رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی ئێران و عێراقی پەسەندکرد کە تایبەتە بە هاوکاری دو لایەنە لەبواری ئەمنی بەشێوەیەکی گشتی.

نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەردوو زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوەی باڵا لە عێراق و زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە باڵا لە ئێران رێککەوتنێکیان لەبواری هاوکاری دوو لایەنە واژۆ کردوە.

سەرچاوە: خەندان

News Code 5179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha