بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق و بریکارەکانی ئاسایشی نیشتیمانی کرد، لەکۆبوونەوەکەشدا ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێ دەرچون.
ئەوەش هاتووە، ئەنجومەنەکە رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی ئێران و عێراقی پەسەندکرد کە تایبەتە بە هاوکاری دو لایەنە لەبواری ئەمنی بەشێوەیەکی گشتی.
نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەردوو زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوەی باڵا لە عێراق و زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە باڵا لە ئێران رێککەوتنێکیان لەبواری هاوکاری دوو لایەنە واژۆ کردوە.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment