به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 30ی كانوونی دوووه‌می ڕابردوو هه‌ده‌په كۆبوونه‌وه‌یێكی له شاری مادرین ساز كرد كه تیایدا كاندیده‌كانی ئه‌و پارته بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان كه بڕیاره له 31ی ئازار ساز بكرێت، خۆیان ناساند و داواكاری گشتیی توركیاش ئاماده‌بوووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی تۆمه‌تبار كرد به بانگه‌شه‌كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
داواكاری گشتی ده‌ڵێت: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین دروشم و هۆتاف وه‌ک پشتیوانی بۆ په‌كه‌كه به‌رز كراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوووان خوله‌كێک به بێده‌نگی وه‌ستاون بۆ گیانی ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوابه‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پۆلیسی توركیا ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كردوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگنی توركیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment