داعش سێ براي عێراقیی گوله‌باران كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌كدارانى داعش له‌ گوندێكى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين سێ برايان گوله‌باران كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 ڕایگەیاند: گوته‌بێژه‌ى عه‌شيره‌ته‌كانى سه‌لاحه‌دين، رايگه‌ياندووە ئه‌و سێ برايه‌ له‌ گوندى مسحكى قه‌زاى بێجييه‌وه‌ روويان له‌ به‌رزاييه‌كان كردووه‌، بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌ سرووشت و ديمه‌نه‌كانى به‌هارى ناوچه‌كه‌.

مه‌روان جه‌باره‌ گوته‌بێژه‌ى عه‌شيره‌ته‌كانى سه‌لاحه‌دين، گوتيشى: له‌ به‌رزارييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا، داعش ئه‌و سێ برايه‌ و كه‌سێكى ديكه‌يان رفاندووه‌ و دواتر ئه‌و كه‌سه‌يان ئازاد كردووه‌ و سێ براكه‌يان گوله‌باران كردوون.

ناوبراو روونيشي كرده‌وه‌، داعش له‌ به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين و چياى مه‌كحولدا مۆڵگه‌ى هه‌يه‌ و ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شوێن ته‌رمه‌كاندا شوێنه‌وارى چه‌كدارانى داعشيان به‌ديكردووه‌.

چه‌كدارانى داعش ئه‌و په‌يامه‌يان گه‌ياندووه‌ته‌ خه‌ڵكى گونده‌كه‌، ئه‌گه‌ر جارێكى ديكه‌ هه‌ر كه‌سێک بيه‌وێت نزيكى به‌رزاييه‌كان بكه‌وێته‌وه‌، هه‌مان چاره‌نووسى ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51752

Your Comment

You are replying to: .
captcha