کوردپرێس:
ڕۆژی 6ی شوبات 79 ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە دانیشتنێکدا کە لە ئەمریکا بەڕێوە چوو کارنامەی ئەو هاوپەیمانێتییە لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا خوێندنەوەی بۆ کرا.
ئەندامانی هاوپەیمانیی دژەداعش بەیاننامەیێکیان لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دەرکرد و لە بەیاننامەکەدا تەرکیزیان کردە سەر بەردەوام بوون لە شەڕی دژبە داعش لە عێراق و سووریا و پشتگیری کردنی دەوڵەتی نوێی عێراق.
هاوپەیمانێتییەکە لە بەیاننامەکەدا وتوویانە بەردەوام دەبن لە هاوکاری کردن لەگەڵ شەریکەکانیان بۆ شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا و بە ڕوونی جەختیش کراوەتە سەر پشتگیری کردنی عەبدولمەهدی لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی عێراق.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ستایشی نادیە موراد و هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی داعش دەوریان بینیوە.
هاوپەیمانێتییەکە هەروەها داوای لە دەوڵەتی عێراقیش کردووە زمینە خۆش بکات بۆ جێبەجێ کردنی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان لە پێناوە ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە بەڵێنەکەی لە کونفڕانسەکەی کوێتدا دراوە.
Your Comment