کوردی سووریا بۆ مەنفەعەتی خۆی شەڕی داعشی کردووە

بەشی جیهان- پەیمانگای نەشناڵ ئەنتەرسەتی ئەمریکی بڕوای وایە کوردی سووریا لە بەر خاتری مەنفەعەتی خۆی شەڕی داعشی کردووە و ئەمریکا نابێت لە بەر قازانجی ئەوان پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دوا بخات.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕەخنەی ئەوەیان لە ترەمپ گرتووە کە بە بڕیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەستی لە کورد بەر داوە و پشتی لە کورد کردووە ئەوەش لەو کاتەدا کە تورکیا هەڕەشەیان لێدەکات. هەر بەو بۆنەیەشەوە ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی بەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

پەیمانگانی نەشناڵ ئەنتەرسەتی ئەمریکی لە وتارێکدا تانەی لەو کەسانە داوە کە ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا گرتووە و تۆمەتی ئەوەی خستوونەتە پاڵ کە خەیانەت لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن. ئەو پەیمانگایە لە وتارەکەیدا نووسیویەتی ئەمریکا لە شەڕی داعشدا ئەرکی خۆی ڕاپەڕاندووە و ئێستاش چیتر مانەوەی ئەمریکا لە سووریا هیچ قازانجێکی تێدا نییە.

پەیمانگاکە لەو وتارەی خۆیدا ئیدعای ئەوەشی کردووە کە کوردی سووریا لە بەر خاتری قازانجی خۆیان شەڕی داعشیان کردووە نەک لە بەر خاتری ئەمریکا. هەر بۆیەش ئەمریکا خۆی بە موکەلەف نازانێت کە پشتگیریی کورد بکات.

بە بڕوای پەیمانگاکە ئێستا هەڕەشەکان دژی کورد چڕ بوونەتەوە و پێویستە پشتگیرییێکی هەتایی لە کورد بکرێت بەڵام ئەوە بە قازانجی ئەمریکا نییە و ئەمریکا دەبێت تەنها بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکاتەوە.

News Code 51704

Your Comment

You are replying to: .
captcha